متن پەری خەیلانی
زیبا متن: مرجع متن های زیبا و جملات پەری خەیلانی
لەپاش زیڕژنی هەڵەبجە،
لەکوێ مەلۆتکەی ژانگرتووم ژیرکەمەوە؟
دەڕۆم وەک داغستانییەک،
سەر هەڵدەگرم،
ئەو گۆلمێک گڵی وڵاتی بۆ سێبووری لەگەڵ خۆی برد،
منیش سووتووی باخ و بێستانی هەڵەبجە.
ژنێک دەناسم لە نەسەبی شەهێنە
بەرز نەبێت نافڕێت
باڵای دەگاتە هەورەکان
بەیانیان کوترە باریکە
چاوی بۆ دەگێڕن!
ئەو دەمێکە دەنکەگەنمەکانی راسپاردوون.
در حال بارگذاری...