
ژوورێک بۆ دڵتەنگی
کوڕە کوردێکی عاشق
حاڵت چۆنە بێ من؟
بێ من پێکەنینەکانت وەک جاران ماوە؟
جوانییەکەی جارانت هێشتا بە کەس نەداوە؟
ئەو هەستی خۆشەویستییە و عاشقییە کە بۆ منت باس ئەکرد بە کەسێکی تری عاشقت داوە؟
ئەویش وەکوو من بۆت ئەمێنێ ئەگەر لەلای بڕۆی؟
ئەخواتەوە بە یادت لەو مەی و تاڵاوە؟
ئاوا زوو لەبیرت کرد...
زانا کوردستانی
در حال بارگذاری...