متن ئەڵماس مستەفا
زیبا متن: مرجع متن های زیبا و جملات ئەڵماس مستەفا
ئەوکاتەی کەماچت کردم بیرمە شەوێک بووپربوولەنور.!
یەکەم ماچ ویەکەم ژوان ویەکەم ساتی لێک تێکئالانمان و
یەکەم ساتی بەختەوەریمان بوو،لەحەسرەتا
رووبارەکان رەوینەوەدرەختەکان شین بونەوە.!
گەرووی دارھەنارێک تەربوو،منوتۆتەرترلەگەلای سەردەریا
نوقمی حەزەکانمان بوبوین،چاودل روح وھەستمان بوبوبەیەک
جگەلە (با) ھیچی ترلەنێوانماندا نەبوو.!
کەدنیاهیچە ئەی بۆچی ئیمەی هیچی تیادروست بووین؟
خۆ ئیمەنەبوین کەسێوەکەمان دایەدەستی ئادەم
ئیتر بۆچی ئیمە ناتوانین لەتە سێویک لەسەرکەمەری دارسێوێک بخۆین.!
بۆ نابێ پرچی ئالوسکاوی دارسیوەکەبەسەربەژن و
سێبەنگەی شەنگەیارێک بهۆنینەوە!
بۆ ئەبێ ئیمە هیچ بین کەدنیا هیچە
بۆ نابێ شەوێک تاسەحەر
دەستمان لەنیو سنگوبەرۆکی دارسێوێکدا وەرنەگێرین و
هەناسەی پرحەسرەتی تەنهایمان...
خۆت فێرت کردم ئاواز
بۆ کوکوختییهکان دانێم.
خۆت فێرت کردم لهسهر
نۆتهی دهریا سهما بکهم،
گهر سترانی وشهکانی
تۆ نهبووایه،
گهر شهوانه سهدان جار
خۆت به قوربانم نهکردایه و
سهدان ماچی وهنهوشهییت
بهسهر لیوهکانما نهپرژانایه
چیم دابوو له عهشق.!
گهر چرپهکانت به گوێی
ئاهی پڕ حهسرهتم
نهچرپانایه و ئاوێتهی
روحی...
لەجێی تروسکایی هەر لەزەتێک گەردی ماچێک سەوز دەبوو!
سێوەکانم ئەتوت تولە نەمامێکی ساوایە لەنێو هێزی دەستەکانتا شەنیان دەکرد
ئۆۆخودایە چ حەزو خۆزگەیەک لەسەرجەستەی تینوم سەوز دەبوو!
لەکام ویستگەی دلنەوایی بەتۆدەگەم
لەوێ چاوەرێت دەکەم!
لەکام شەقامی وفاوە بەرێ دەکەوی!
بەرەو کام ناونیشانی پێکەوبوونمان ھەنگاودەنێی
من لەوێ دەبم بەس لەگەل تۆ بم!
حەزم لێیە لەگەلت بم!
حەزم لێیە بەیانیان خۆت خەبەرم بکەیتەوە بە ماچ!
لەباوەشتا بەنیگایەکی پرتاسە
بەخۆزگەیەکی پرئەوینەوە.
داوای ھەموو (تەڕ) بونێکی نوێم لێ بکەیتەوە.
حەزم لەتورەبونەکانتە،
حەزم لەپێکەنینەکانتە،
حەزم لەگۆرانیەکانتە،
حەزم لێیە پێکەوە کۆلانەکانی مەینەت جێبھێلین،
پیاسەیەک بەنێوشەقامەکانی داھاتوماندا بکەین.
حەزم لێیەئێواران لەگەل زەردەی خۆراگەرایتەوە.
پێم بلێی ئازیزەکەم چیت حەزلێیە...