کەدنیاهیچە ئەی بۆچی ئیمەی هیچی تیادروست بووین؟ خۆ ئیمەنەبوین کەسێوەکەمان دایەدەستی ئادەم ئیتر بۆچی ئیمە ناتوانین لەتە سێویک لەسەرکەمەری دارسێوێک بخۆین.! بۆ نابێ پرچی ئالوسکاوی دارسیوەکەبەسەربەژن و سێبەنگەی شەنگەیارێک بهۆنینەوە! بۆ ئەبێ ئیمە هیچ بین کەدنیا هیچە بۆ نابێ شەوێک تاسەحەر دەستمان لەنیو سنگوبەرۆکی دارسێوێکدا وەرنەگێرین و هەناسەی پرحەسرەتی تەنهایمان...
لەدەمی کام گوولە هەنارێک بەربوویتەوە تیشووی حەزی چ قیامەتیکت هینایە مەملەکەتی گوناحی من. لەکام کۆلانی پایزەوە هاتی؟ کام گوولە گەنمی شپرزەیت بەخشیە ماڵی بیهودەیم. لەکام بەرچنە روناکییەکت گیرایەوە بۆمالی بێ یٔۆقرەیم. تۆلە کوی وە هاتی؟ لە دەمی کام گوولە هەناریک بەربویتەوە!