متن شاعیر:ئەڵماس مستەفا
زیبا متن: مرجع متن های زیبا و جملات شاعیر:ئەڵماس مستەفا
ئەوکاتەی کەماچت کردم بیرمە شەوێک بووپربوولەنور.!
یەکەم ماچ ویەکەم ژوان ویەکەم ساتی لێک تێکئالانمان و
یەکەم ساتی بەختەوەریمان بوو،لەحەسرەتا
رووبارەکان رەوینەوەدرەختەکان شین بونەوە.!
گەرووی دارھەنارێک تەربوو،منوتۆتەرترلەگەلای سەردەریا
نوقمی حەزەکانمان بوبوین،چاودل روح وھەستمان بوبوبەیەک
جگەلە (با) ھیچی ترلەنێوانماندا نەبوو.!
خۆت فێرت کردم ئاواز
بۆ کوکوختییه‌کان دانێم.
خۆت فێرت کردم له‌سه‌ر
نۆته‌ی ده‌ریا سه‌ما بکه‌م،
گه‌ر سترانی وشه‌کانی
تۆ نه‌بووایه،
گه‌ر شه‌وانه سه‌دان جار
خۆت به قوربانم نه‌کردایه و
سه‌دان ماچی وهنهوشهییت
به‌سه‌ر لیوهکانما نهپرژانایه
چیم دابوو له عه‌شق.!
گه‌ر چرپهکانت به گوێی
ئاهی پڕ حه‌سره‌تم
نهچرپانایه و ئاوێته‌ی
روحی...
لەدەمی کام گوولە هەنارێک بەربوویتەوە
تیشووی حەزی چ قیامەتیکت هینایە
مەملەکەتی گوناحی من.
لەکام کۆلانی پایزەوە هاتی؟
کام گوولە گەنمی شپرزەیت بەخشیە ماڵی بیهودەیم.
لەکام بەرچنە روناکییەکت گیرایەوە بۆمالی بێ یٔۆقرەیم.
تۆلە کوی وە هاتی؟
لە دەمی کام گوولە هەناریک بەربویتەوە!