متن ایمان نریمان
زیبا متن: مرجع متن های زیبا و جملات ایمان نریمان
بێزارم لێرە، بێزارم
شار بازاڕێکی ترسناکە
ڕیکلامی فەنتازیای ڕەش دەکرێ،
تراژیدیایە کراسی زەوی
خۆر خەریکە یەخەی ئاسمان ئەدڕێ
...
بێزارم لێرە، بێزارم
دەستم بگرە، بابڕۆینەوە لادێکەمان
لەوێ دڵی بەردەکان نەرمە
ئاوی کانییەکان جێت ناهێڵن
دەڕۆن و دەگەڕێنەوە لامان
...
بابڕۆینەوە بۆ لادێ
پێم مەڵێ:
کە لە قەلەڕەشە دزەکان دەترسێم
خاترجەمبە،...
[نیشتیمان ڕەشپۆشە، بۆیە ڕەشبینم]
ببورە ئاڵاکەم،
چوار ڕەنگی ڕەنگاڵای...
وەلێ لەژێرتا، هەر ڕەشم بینیوە
...
ببورە نیشتیمان
دەست پێنوس ناگرێ بۆستایشت،
لەژێر هەرئاسمانێک هەر پارچە زەویەک
تەنها خەمم چنیوە.
...
چیت بۆ بنوسم نیشتیمان؟
چۆن قەدماغەی برینت هەڵدەمەوە؟
لەشوێنێک ڕۆڵەی خۆتە گەزەت لێ دەگرێ
لەلەیەک دوژمنەو خستوتیە هەزار کەمینەوە.
......
وازم لەڕەشیەکانی خەم هێنا
حەزمکرد ڕەنگی دڵخۆشی بیبنم...
مشتێک پێکەنینم بە چوارچێوەیەکی چۆڵدا هەڵواسی،
وێنەی دایکمی تیا دەچوو.
◇
خواستم که سیاهی های غم را دور کنم
و مشتاق دیدار روی خوشبختی،
مشتی لبخند، در قاب خالی، به دیوار آویزان کردم
شبیه عکس مادرم شد.
شعر: ایمان نریمان
برگردان: زانا...