دەمێک یاخی و دەمێک شێتم من...

زیبا متن: مرجع متن های زیبا کوتاه

امتیاز دهید
0 امتیاز از 0 رای

دەمێک یاخی و دەمێک شێتم،
من شەرمەزاری سەردەمم 
سەرلێشێواوی رۆژگارم،
مالێکی یەکجار بە خەمم 
گیرۆدە خواردووم لە قەفەس 
باڵندەی بێ باڵ و پەڕم
ئاگر لە ڕۆحم دەسوتێت،
وەرن سەیرم کەن لاپەڕم
لە خۆشەویستی بێ بەریم،
دووریشم لە جامێ شەراب
بە تەنیایی هەر خەم دەخۆم،
دونیا لە من بۆتە سەراب 
ئاخ لە جەفای ئەم ڕۆژگارە،
ئاخ لە خەلکی ئەم  شارەوە 
لە فێلی خەلکی ئەم دەمە،
لە تانەی دۆست و یارەوە
خۆزگە هەرگیز نەبوومایە،
لەم دونیای پڕ لە ئازارە
بە چاوی خۆم نەمدیبایە،
ئەم هەموو قیژەو هاوارە
بەڵام ئێستا کەوا من هەم 
لەم خەم و لەم ماتەمینە
دەسوتێم و دەناڵێنم،
ریسوا بووم لەم مەرگە ژینە
ڕەنگە ڕۆژێ من ببینم
هەبێ خۆری خۆشەویستی
تاریکی دونیا نەمێنێ،
دڵ بگات بە ئەوەی ویستی
ڕەنگە لە خەم و پەژارە
رزگارم بێت، ئەم رۆژە بێ
تامی خۆشەویستیش بکەین،
بڕوێتەوە گوڵ لەسەر ڕێ
چاوەڕێی شنەبای ئارامیم
رزگارم کات لەم سەردەمە
هەموو تەمەنم تازە ڕۆی،
چرای هیوام گەلێک کەمە.

ZibaMatn.IR
زانا کوردستانی
ارسال شده توسط

تفسیر با هوش مصنوعی

شعر شالاو عەلی، بیانگر رنج و ناامیدی شاعر از دنیایی است که با بی مهری و رنج و عذاب همراه است. او از تنهایی، فقدان عشق، و بدرفتاری مردم رنج می‌برد و آرزوی رهایی از این وضعیت و رسیدن به آرامش و عشق را دارد. شاعر خود را اسیر و گرفتار می‌داند و امیدوار است روزی از این تاریکی رها شود و به آرزوی خود برسد.

ارسال متن