حەزم لێیە لەگەلت بم حەزم لێیە...

زیبا متن: مرجع متن های زیبا کوتاه

امتیاز دهید
0 امتیاز از 0 رای

حەزم لێیە لەگەلت بم!
حەزم لێیە بەیانیان خۆت خەبەرم بکەیتەوە بە ماچ!
لەباوەشتا بەنیگایەکی پرتاسە
بەخۆزگەیەکی پرئەوینەوە.
داوای ھەموو (تەڕ) بونێکی نوێم لێ بکەیتەوە.
حەزم لەتورەبونەکانتە،
حەزم لەپێکەنینەکانتە،
حەزم لەگۆرانیەکانتە،
حەزم لێیە پێکەوە کۆلانەکانی مەینەت جێبھێلین،
پیاسەیەک بەنێوشەقامەکانی داھاتوماندا بکەین.
حەزم لێیەئێواران لەگەل زەردەی خۆراگەرایتەوە.
پێم بلێی ئازیزەکەم چیت حەزلێیە بۆت بێنمەوە.
حەزت لەو شەرابە سورەیە وەک دووری من پەستت ئەکا،
یان لەو پێکە زەردەیە وەک عەشقی من مەستت ئەکا.

ZibaMatn.IR
زانا کوردستانی
ارسال شده توسط
ارسال متن