حاڵت چۆنە بێ من بێ من...

زیبا متن: مرجع متن های زیبا کوتاه

امتیاز دهید
5 امتیاز از 1 رای

حاڵت چۆنە بێ من؟

بێ من پێکەنینەکانت وەک جاران ماوە؟
جوانییەکەی جارانت هێشتا بە کەس نەداوە؟
ئەو هەستی خۆشەویستییە و عاشقییە کە بۆ منت باس ئەکرد بە کەسێکی تری عاشقت داوە؟

ئەویش وەکوو من بۆت ئەمێنێ ئەگەر لەلای بڕۆی؟
ئەخواتەوە بە یادت لەو مەی و تاڵاوە؟
ئاوا زوو لەبیرت کرد خەونی ماڵەکەمان؟
پەنجەرە و چایی و ڕووبار و گەڵاڕێزان!

ئەو ئەشقەی کە باست ئەکرد بۆم، لە دوورییەکەی دڵت ماوە؟ نەسووتاوە؟
گوڵی باخی هیوای ژیانمت هەڵکەند و ڕۆیشتی بەڵام دڵم هێشتا لەسەر بەڵێنی ماوە!

قەڵەمەکەمت لەناو دەریای خەما نوقم کرد
ژیان و حاڵم هەژار و بێکەس و پەشێو و شێواوە

زانا کوردستانی
ZibaMatn.IR
ژوورێک بۆ دڵتەنگی
ارسال شده توسط
ارسال متن